بۆنجۆرنۆ سواریزیتۆ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە سبەی بەیانی دووشەممە لویس سوارێز سەردانی قونسوڵخانەی ئیتاڵیا بكات لە بەرشەلۆنە بە مەبەستی تاقی كردنەوەی زمانی ئیتاڵی بۆنجۆرنۆیەك بە ڕێكی بڵێت بەسیەتی پاسپۆڕتی یاری كردن وەربگرێت تا لە كالچیۆ یاری بۆ خانمە پیرەكە بكات.

هەموو شتێك سەبارەت بە سوارێز و بەرشەلۆنە بە كۆتا هات و كومان دەرگای ڕۆیشتنی بە ڕوویدا كردەوە چەند یانەیەكیش لە سەر هێڵ بوون بۆ گواستنەوەی ئۆرەگواییە تەمەن 33 ساڵەكە ئەوەی كە بە لای ئەویشەوە سەرنج ڕاكێش بوو بۆندی یانەی یۆڤنتۆس تۆرینۆ بوو تا شان بە شان لەگەڵ دۆن كریستیانۆ و دیبالا لە هێڵی پێشەوەی لاڤیكیا سینیۆریتا یاری بكات.

بە پێی ڕۆژنامە و پێگەكانی ئیسپانیا ژنەكەی سوارێز هیچ كێشەیەكی نییە تەنها لویزیتۆ خۆی نەبێت كە پێویستە لەو تاقی كردنەوەیەدا سەركەوتوو بێت تا كارتی یاری كردنی پێ‌ بدرێت لە ئیتاڵیا بۆ ئەو مەبەستەش سبەی هەوڵ دەدات بە باشترین شێوە كارەكانی بكات، چونكە ئەو جێگەیەكی بۆ نەماوە لە بەرشەلۆنە ئەگەر هات و سەركەوتووش نەبوو ئەوا ساڵێك لە بۆندەكەی ماوە لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەو كات ناتوانێت ڕوو لە یۆڤی بكات.

جێی بیرهێنانەوەیە لویس سوارێز بە یەكێك لە هێرشبەرە مێژووییەكانی بەرشەلۆنە هەژمار دەكرێت لە ڕیزی گۆڵكارانی یانەكەدا پلەی سێیەمی گرتووە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا