بەوێنە.. ئاژەڵێک بەپێی وەرزەکان ڕەنگی چاوی دەگۆڕێت

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک لەوانەیە نەزانن کە ئاژەڵێک لەجیهاندا بەپێی وەرزەکانی ساڵ دەتوانێت ڕەنگی چاوەکانی بگۆڕێت.

ئاژەڵی ڕەنە جۆرێکی ئاسکە، لەجیهاندا تاکە ئاژەڵە ئەم تایبەتمەندیەی هەبێت، لە وەرزی هاویندا ڕەنگی چاوی زێڕی دەبێت بۆ ڕەنگدانەوەی تیشکی خۆر، لەزستانیشدا ڕەنگی چاوی دەگۆرێت بۆ شینێکی تۆخ بۆ هەڵگرتنی ڕووناکی زیاتر بۆ مانگە تاریکەکانی زستان، ئەم تایبەتمەندیەی ڕەنە بۆئەوەیە لە وەرزە جیاوازەکاندا بتوانێت بە ڕوونی ببینێت.

زانایان ئاشکرایان کرد گۆڕانی ڕەنگی چاوی ئەم ئاژەڵە بەهۆی گۆڕانکاری لە ڕێژەی ڕەنگدانەوەی ڕووناکیدا ڕوودەدات، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمبونەوەی بۆشایی نێوان ڕیشاڵی کۆلاجینی کە ئەگەری زۆرە بەهۆی بەرزی فشاری چاوی ئەو ئاژەڵانەوە دروستبێت کە لە وەرزی زستاندا دەژین، جەختیان لەوەش کردەوە یەکەمجارە ئاژەڵێکی لەو جۆرە بدۆزرێتەوە ئەم تایبەتمەندیەی هەبێت.

شاهد.. الحيوان الوحيد فى العالم القادر على تغيير لون عينيه حسب الفصول -  اليوم السابع

منوعات - شاهد.. الحيوان الوحيد فى العالم القادر على تغيير لون عينيه حسب  الفصول - شبكة سبق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا