مستەفا کازمی: پێویستە چارەسەر بۆ ئایدۆلۆژیای توندڕەوی بدۆزینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “پێویستە لەو هۆکارانە بکۆڵینەوە کە گەنجەکانمان لەسەر ئایدۆلۆژیای توندڕەوی پەروەردە دەکەن”، جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە ئەم ئایدۆلۆژیایە چارەسەربکرێت.

ئەمڕۆ مستەفا کازمی رایگەیاند، “پێویستە بەدوای هۆکارەکانی تێوەگلانی گەنجەکانمان لە کاری توندڕەوی بگەڕێین و ئاشکرایان بکەین، ئایا دواکەوتووییە یان نەزانی، یان پشتگوێخستنی تەندروستیی و فێرکردن و گرنگینەدانە بە شکۆی مرۆڤ”.

وتیشی: خەریکە توندڕەوی و توندوتیژی دەبێتە دیاردەیەکی جیهانی بەهۆی تەکنەلۆژیا و گۆڕانکارییەکانی جیهانەوە، لە عێراقیش ئەم دیاردەیە دەبینین، تەندوتیژی کۆمەڵگای ئێمەش هۆکاری خۆی هەیە، کەمتەرخەمی حکومەت و دەوڵەت بەشێکن لە هۆکارەکان.

جەختی لەوەش کردەوە، “پێویستە سەرکەوین بەسەر کلتوری توندوتیژی و کلتوری گفتوگۆ سەربخەین و بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاوبنێین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا