فەرهەنگی پۆڵەتیک پرێس
د. محەمەد کەمال پسپۆری بواری فەلسەفە و مامۆستا لە زانکۆی مالبۆرن-ئوسترالیا، ناوێکی دیار و ئاشنایە بە کتێبخانەی کوردی و خوێنەرانی بواری فەلسەفە، لەم دیدارەدا لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە بایەخ و گرنگی فەلسەفە بۆ کورد کە تاچەند بیرکردنەوەی فەلسەفی دەتوانێت گۆڕان لە شێوەی ژیان و بیرکردنەوەی مرۆڤی کورد دروستبکات، دواندوومانە. هاوکات لەبارەی توانا و توانستی زمانی کوردی بۆ نووسینی تێکستی فەلسەفی و جیاوازی فەلسەفە و زانست، هاوکات نزیک لە بیرکردنەوەی فەلسەفی خۆیان لەبارەی پرسی بوون و سروشت لەم سەردەمەی تەکنەلۆجیا تێیدا باڵادەستە گفتوگۆمان کردووە.
ئا: هەرێم عوسمان
ـــ ئایا ئێمه‌ی کورد توانیومانه فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌بێ؟
ئێمه‌ی کورد خاوه‌نی ئه‌ندێشه‌ی فه‌لسه‌فین، چوونکه وه‌ک هه‌موو مرۆڤێک ده‌مانه‌وێت له واتای بوون تێبگه‌ین. شوێنی جوگرافیمان یارمه‌تی داوین په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیکه‌دا هه‌بێت. به‌ڵام، له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و شوێنه، که بە نیشتمانی کوردی داده‌نێین بووه به ده‌ربه‌ندی په‌ڕینه‌وه‌ی له‌شکرو خاکێکی داگیرکراو. ئێمه‌ی کورد به‌رده‌وام له نێو کێشه‌ی مان‌و نه‌ماندا ژیاوین‌و ده‌رفه‌تێکی ته‌ندروستمان نه‌بووه بۆ دامه‌زراندنی دهوڵهتو کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌کانمان. ئه‌مڕۆ به‌شێکی نیشتمانی کورد نیمچه ده‌سه‌ڵاتێکی رامیاری‌و به‌رقه‌راربوونی تێدایه. دروستبوونی ئه‌و که‌ژه رامیاری‌و رۆشنبیرییه، بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی تیایدا سهرههڵدهداتو گه‌شه ده‌کات، هه‌رچه‌ند ئێستا له سه‌ره‌تایدایه.
گه‌شه‌کردنی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی پێویستی به سه‌ربه‌ستی بیرکردنه‌وه، ده‌زگای ئه‌کادیمی، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌یه. به‌ڵام له پێش ئه‌م قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌دا مرۆڤی کورد له ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ب، عیرفان‌و ته‌سه‌وفه‌وه ئه‌ندێشه‌و بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی خۆی ده‌رخستووە.
نه‌بوونی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه لای مرۆڤی كورد كۆستێكی گه‌وره‌یه و ههژاربوونێكی ڕۆشنبیری كوشنده‌یه، كه كۆمه‌ڵێك گرفت له‌و نه‌بوونییه‌وه په‌لكێشی نێو كۆمه‌ڵ ده‌كات. بیركردنه‌وه‌ی فهلسهفییانە، داهێنه‌رانه و ڕه‌خنه‌گرانه‌یه و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی پرسیاركردن ڕاده‌وه‌ستێت. نه‌بوونی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه لای مرۆڤی كورد مه‌رگی پرسیاركردن و كوشتنی داهێنانێتی. یه‌كێك له قه‌یرانه گه‌وره‌كانمان نه‌ك ناكارایی فه‌لسه‌فه به‌ڵكو نه‌بوونی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییه. مردنی پرسیار و تاج دانان له‌سه‌ر لاساییكردنه‌وه و شوێن كه‌وتنی نه‌زانانه و كوێرانه و جوانهوهی ئه‌و چه‌مكانه‌یه، كه واتاكانیان له ناپێویستیدا سواون. له‌نێو ئه‌م بارودۆخه‌دا، هه‌وڵدان بۆ داهێنانی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی له‌م دوواییه‌دا به تایبه‌ت له باشووری كوردستان هاتۆته پێش. به ڕای من جێگه‌ی دڵخۆشییه و له هه‌مانكاتدا سه‌ره‌تاییە.
ــ ده‌گوترێت فه‌یله‌سوفی کوردمان هه‌بووه له‌کۆندا ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟ کێ بوون؟
من نازانم ئه‌و فه‌یله‌سوفه کوردانه کێن. من مێژوونووس نیم. ئه‌وه‌نده ده‌زانم، که هیچ گه‌لێک به‌بێ ئه‌ندێشه‌و بیرکردنه‌وه‌و بیرۆکه‌ی فه‌لسه‌فییانه نییه. چوونکه مرۆڤ گرنگ نییه کورد یان یۆنانی بێت، پرسیار ده‌کات، ده‌یه‌وێت له بوونی خۆی و جیهان تێبگات.
ـــ ئایا فه‌لسه‌فه چه‌ند ده‌توانێت له خه‌م و گرفته گه‌وره‌كاندا چاره‌سه‌ر ببینێته‌وه؟ نه‌بوونی فه‌یله‌سوف له‌ناو كورددا هۆكار نه‌بووه بۆ ئه‌م هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه سیاسی، ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی…هتدە؟ بوونی فه‌لسه‌فه چه‌ند ده‌توانێت، مرۆڤه‌كان ڕابهێنێتو ئه‌و باوه‌ڕه‌یان لادروستبكات، كه ڕێز له‌ئازادی یه‌كدی بگرن‌و یه‌كدی ڕه‌تنه‌كه‌نه‌وه؟
مرۆڤی كورد خاوه‌نی ئه‌ندێشه‌ی فه‌لسه‌فییه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه تازه‌یه و سه‌ره‌تایه‌تی. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به مێژووی كورده‌وه هه‌یه، كه له‌كۆنه‌وه گه‌لێكه خاكه‌كه‌ی داگیركراوه‌و ئه‌ویش نامۆ بووه. دواتریش، ستره‌كچه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی تاكی كوردی خه‌فه‌كردووه‌و رێگه‌ی پێنه‌داوه چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی له رێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌وه بكات یان باشتره بڵێین نه‌یتوانیوه ببێت به خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی. ئه‌مه‌ش بارودۆخێكی ئه‌وه‌نده شومه، كه تاك تیایدا داهێنه‌رانه و ره‌سه‌نانه ناژی. ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه به داهێنه‌رانه و ره‌خنه‌گرانه دابنێین، ئه‌وا بێگومان بوونی فه‌لسه‌فه بۆ مرۆڤی كورد ده‌بێت به بناخه تاكو ده‌سته‌ڵات و ره‌سه‌نییه‌تی خۆی له‌سه‌ر دامه‌زرێنێت و ببێت به‌و بوونه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت. مرۆڤێك خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه بێت داهێنه‌ر و ره‌خنه‌گره و به‌رده‌وام پرسیاركردن سه‌باره‌ت بە نهێنییه‌كانی بوون له‌لای سه‌رهه‌ڵده‌دات. مرۆڤێكه به‌ئاگا و بوونی خۆی ره‌سه‌نانه به‌رجه‌سته ده‌كات و رێگه‌نادات نامۆ بكرێت. بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه ئاگاییه له بوونی مرۆڤ و ناساندنی ئه‌و بوونه‌یه به خۆی. بیركردنه‌وه‌یه‌كه دژی ته‌لبه‌ندكردن و سنوردانان بۆ ده‌ربڕین و گه‌ڕان به دوای راستییه‌كاندا.
ـ ئێوە بە زمانی کوردی‌و بە ئینگلیزیش دەنووسن. نووسینی فەلسەفە بە زمانی کوردی زۆر زەحمەتە؟ کێشەکانی بە کوردی نووسینی فەلسەفە چین؟
نووسین وابەستە بە بیرکردنەوەوە. ئەگەر مرۆڤی کورد فەلسەفییانە بیربکاتەوە دەتوانێت فەلسەفییانە بنووسێت. لەگەڵ ئەمەشدا من ناڵێم نووسینی دەقی فەلسەفی بە زمانی کوردی لە کێشە بەدەرە. لەبەر هۆکاری رامیاری زمانی کوردی، وەکو زمانەکانی دیکەی جیهان پێشنەکەوتووە و نووسەری کورد خەرمانی زاراوە فەلسەفییەکانی لەبەردەستدا نییە تاکو راستەوخۆ سوودیان لێوەربگرێت. جگەلەمە ئێمەی کورد تاکو ئەمڕۆ کێشەی زمانی ستاندارد، خاڵبەندی و رێنووسمان هەیە.
ـ زۆر نووسەری کورد جگە لە عەرەب‌و فارس‌و تورکەکان زمانی کوردی زۆر بە کەم دەبینن، دیارە ئەم خۆ بەکەم بینینە تەنیا بۆ زمان نا بەڵکو لە زۆر لایەنی تریش دروستە. بەڵام برادەرێکم لە رۆژهەڵاتی کوردستان باسی ئێوەی کرد‌و وتی کە هاتوون بۆ ئێران‌و لە کۆنفرانسی مەلا سەدرە تەنانەت لە کۆڕێکیشتدا لە زانکۆی کوردستان، ڕووبەڕووی مامۆستایەکی دیاری فارس‌و بەشێک لە کوردەکانی زانکۆی کوردستان بوونەتەوە کە زمانی کوردی‌یان بە کەم گرتووە. ئەگەر لەبیرتان ماوە پێمخۆشە کە باسی ئەوە بکەن کە ڕوویداوەو بەگشتی لەسەر ئەم خۆبەکەم گرتنە بۆچوونتان بخەنەڕوو.
ئەوانەی زمانی کوردی بۆ نووسینی دەقی فەلسەفی بە کەم و ناجۆر دادەنێن دەیانەوێت مرۆڤی کورد لەنێو (عەقڵیەتی کۆیلایەتی)دا بهێڵنەوە، بۆ ئەوەی مرۆڤی کورد بوونی خۆی نەناسێت و لە زمان و نیشتمانی نامۆبێت، ئەگینا ئەوان شارەزای زمانی کوردی و کوردی زان نین. وەکو لە پێشتر ئاماژەم بۆ کرد، بیرکردنەوە و نووسین تەواوکەری یەکدین. ئەگەر ئێمە فەلسەفییانە بیربکەینەوە، ئەوا دەتوانین فەلسەفییانە بنووسین. ترس لە بیرکردنەوە بۆ گەشەکردنی زمان دەبێتە رێگر. دەرچوونی مرۆڤی کورد لە (عەقڵیەتی کۆیلایەتی بەسەردا سەپێنراو) پێویستی بە بیرکردنەوەی فەلسەفییە.
من لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ نووسینی کتێبێکم لەسەر فەلسەفەی مەلا سەدرە و بەشداربوونم لە کۆنفرانسێکدا چەند مانگێک لە تاران بووم و سەردانی سنەم کرد. کاتێک رووبەڕووی مامۆستایانی بەشی فەلسەفەی زانکۆی تاران دەبوومەوە و دەهاتینە سەر نووسراوەکانم لەسەر فەلسەفە بە زمانی کوردی ناڕاستەوخۆ گاڵتەیان بە هەوڵدانەکەم دەکرد و زمانی کوردی‌یان بە کەم دادەنا. تەنیا دکتۆر کەریم موجتەهیدی حەزی دەکرد زۆرتر ئاگای لە هەوڵدانەکەم بێت و پەیوەندییەکی باشمان هەبوو. پاش گەڕانەوەشم بۆ ئوسترالیا چەند جارێک بە نامە پەیوەندیمان لەگەڵ یەکدا کرد و هەواڵی چالاکییەکانی دەپرسی.
لە شاری سنە، کاک بەختیار سەجادی و چەند هاوڕێیەک بۆ زانکۆی کوردستان بانگهێشتیان کردم و لەوێ کۆڕێکم بە زمانی کوردی بۆ مامۆستا و خوێندکاران بەست. هەندێک حەزیان نەکرد کۆڕەکە لەسەر بابەتێکی فەلسەفی بە کوردییە، بۆیە یەکێک پرسی، کە من چەند مانگێکە لە ئیرانم بۆچی بە فارسی نادێم و حەزی دەکرد بزانێت چەند فێری فارسی بووم. من زانیم مەبەستی پرسیارکردنەکەی چییە، چونکە پەیوەندی بە ناوەڕۆکی باسەکەمەوە نەبوو.
گوتم، لە ئێران عەرەبییەکەم باشتر بووە. خوێندکارە کوردەکان لە وەڵامەکەم تێگەیشتن و پێکەنین، ئەوەی پرسیارەکەی کرد، بە توڕەییەوە هۆڵەکەی جێهێشت.
ـ گەنجانێکی زۆرمان هەن رقیان لە کوردبوونی خۆیانە، شتێکتان هەیە پێیان بڵێن؟
کوردبوون فاکتۆری دازاینی کوردە و فڕێدانی ئەم دازاینەیە لەنێو جیهانی بە کوردبوون. ڕقبوونیش لەم فاکتۆرەی دازاینی کورد لەلایەن هەندیک گەنجەوە هۆکاری سیاسی و سایکۆلۆجی هەیە. دەربڕینی ئەم جۆرە هەڵچوونە و بێزارییە لە کوردبوون پەیوەندی بەو بارودۆخە نامۆیەوە هەیە کە (ئەمڕۆ) مرۆڤی کوردی تێدا دەژی. دەشێ هۆکارە سایکۆلۆجییەکەشی بۆ هەست بە کەمیکردن، وەکو کورد بگەڕێتەوە، لە کاتێکدا دازاینی کورد خۆی لەگەڵ دازاینەکانی دیکەدا بەراورد دەکات.
ــــ جیاوازی نێوان فه‌لسه‌فه له‌گه‌ڵ زانست چییه؟ بۆ نمونه به بابه‌تکردن له زانست و فه‌لسه‌فه‌دا جیاوازی چییه؟ ئایا به بابه‌تکردن له فه‌لسه‌فه‌دا روویه‌کی ئینسانی هه‌یه و زانست ئه‌و لایه‌نه ئینسانیه له‌به‌ر دیده ناگرێت؟
چه‌ند جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی هەن. یه‌که‌م، بابه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی بوونه به‌گشتی و له‌وێوه دێینه سه‌ر به‌شه‌کان. به‌ڵام زانست هه‌میشه لە به‌شێکی بوون دەکۆڵێتەوە. بۆ نمونه فیزیک، بایه‌لۆجی، ده‌روونناسی…له به‌ش ده‌کۆڵنه‌وه. ئاکامه‌کانیشیان به‌رده‌وام ئەزموونگهرایه. زانایه‌کی کیمیا له رێگه‌ی ئەزموونهوه ده‌توانێت پێمان بڵێت ئاو له ئۆکسجین و هایدرۆجین پێکهاتووە. ئه‌مه ئاکامێکی ئەزموونگهرایانهیه. به‌ڵام له فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌و جۆره ئەزموونگهرایهتیهمان نییه، من ناتوانم بوون وه‌ک بابه‌تێک ببه‌مه تاقیگه‌یه‌ک و بڵێم ئه‌م ره‌نگ و تام‌و بۆنه‌ی هه‌یه. هاوکات میتۆدیان جیاوازه. له هه‌مانکاتدا زانست به‌رده‌وام وه‌سفده‌کات. بۆ نمونه من ده‌ڵێم ئاو ئۆکسجین و هایدرۆجینه لەمە زۆرتر ته‌فسیرناکرێت. به‌ڵام له فه‌لسه‌فه‌دا ئێمه راڤه‌ده‌که‌ین. راڤه‌کردنه‌کان زۆرکات ده‌که‌ونه سه‌ر بۆچوونی تاکه‌که‌سه‌کان. به‌ڵام له زانست‌دا وه‌سفکردنه‌کان ناکه‌ونه سه‌ر بۆچوونی زانستکار، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌که‌وه هەیه.
ـــ خۆ ده‌رخستنی بوون له‌م سه‌رده‌مه‌دا گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه. ئایا ئێوه له پرۆژه فەلسەفییەکان و بەتایبەت کتێبی “فەلسەفەی بوون” ره‌چاوی ئه‌م گۆڕانه‌تان کردووه؟
بوون به‌رده‌وام خۆی ده‌رده‌خات. خۆدهرخستنهکانیش به‌رده‌وام گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. به‌ڵام ئەمە ده‌که‌وێته سەر ئه‌وه‌ی ئێمه چۆن ئه‌و خۆده‌رخستن و دیارده‌یه ده‌ناسینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ین. ئه‌مڕۆ له‌سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیادا، که ئاکامی فه‌لسه‌فه‌ی تازه‌گه‌رییه، بوون بۆ ئێمه خۆی ده‌رخستووه. به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین ئه‌و خۆده‌رخستنه‌ی بوون یان ئه‌و دیارده‌یه‌ی بوون سروشته. سروشتیش بۆ ئێمه له ئاگاییه‌وه جیاوازه، که‌واته شتێکی ده‌ره‌کییه و ده‌بێت داگیریبکهین و بیکه‌ین به به‌شێک له بوونی خۆمان. یاخود ئه‌و سروشته‌ی هه‌یه، ئێمه ناوی ده‌نێین سروشت ده‌نا خۆی دیارده‌ی بوونه. ئه‌و سروشته ده‌بێت وه‌ک سامان به‌کاربێت. ئه‌مه بۆچوونی تازەگەرییە بۆ سروشت یاخود بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ی بوون. بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌که‌مان وایکردووه دیارده‌ی بوون به‌کاربهێنین بۆ خۆمان و ته‌فسیرێکی جیاوازی بۆ بکه‌ین، به‌و شێوه‌یه نه‌یبینین که له‌سه‌ده‌کانی پێشودا بینراوه. ئه‌مه له‌هه‌موو قۆناخ و سه‌رده‌مێکدا ئه‌م خوێندنه‌وانه‌ی بۆ ده‌کرێت. به‌ڵام بوون به‌رده‌وام خۆی ده‌شارێته‌وه‌و خۆی ده‌رده‌خات. دیارده‌ی جیاواز نیشانی ئێمه ده‌دات. راڤه‌کردنی ئێمه بۆ ئه‌و دیارده‌یه له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا ده‌گۆڕێت. ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می تهکنهلۆژییە و ته‌کنه‌لۆژیانه راڤه‌ی ئه‌و دیارده‌یه ده‌که‌ین، که پێی ده‌ڵێین سروشت و دیارده‌ی بوونه.
ـــ ئایا ئێوه هه‌وڵتانداوه بەپێی گۆڕانی سەردەم و لە رێگه‌ی ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌مه‌وه ته‌فسیری دیارده‌ی بوون نه‌که‌ن؟
بێگومان. یه‌کێک له هه‌وڵدانه‌کانم به درێژایی کاره‌کانم و له کتێبی فەلسەفەی بوونیشدا بە تایبەت، ئاماژەکردنە بۆ ”بوون” وەکو نیشتمان. هیچ که‌سێکیش له‌نێو نیشتماندا هه‌ست به غه‌ریبی ناکات. هیچ که‌سێک نیشتمانی خۆی وێران ناکات. په‌یوه‌ندی من به نیشتمانه‌وه یان به بوونه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی زه‌روریه. ناتوانم خۆم له‌نیشتمان یان نیشتمان له خۆم جیابکه‌مه‌وه. که تۆ تێگه‌یشتنێکی به‌مجۆره‌ت بۆ دیارده‌ی بوون یان سروشت هه‌بوو، هه‌وڵده‌ده‌یت به نیگه‌رانیه‌وه لە ده‌وروبه‌رت بڕوانیت، به‌نیگه‌رانییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌بووه‌کان بکه‌یت.
ـــ ئاماژه‌ت به شتێکی گرنگدا. سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیا به‌رهه‌می تازه‌گه‌رییه. واته راڤه‌کردنی بوون له ئیستادا به‌رهه‌می ته‌کنه‌لۆژیاو تازه‌گه‌رییه. به‌ڵام ئه‌م راڤه‌کردنه‌ی ئێوه دووره له‌و راڤه‌کردنه ته‌کنه‌لۆژییه‌وه. ئایا ئه‌م راڤه‌کردنه نوێیه تاچه‌ند ئەتوانێت گۆڕانی گه‌وره له که‌لتوورو ژیان و دۆخی کۆمه‌ڵگه‌و تاکدا بهێنێته ئاراوه. تاچه‌ند دنیابینی مرۆڤه‌کان به‌رامبه‌ر به دیارده‌کانی بوون گۆڕانی به‌سه‌ردادێت، لە سایەی ئەم راڤەکردنە نوێیەوە؟
ئه‌گه‌ر ئێمه توانیمان ئه‌م راڤه‌کردنه به ژینگه‌وە ببه‌ستینه‌وه، ئەوکاتە ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ژینگه نیشتمانی ئێمەیە، به‌شێکه له‌بوونی من و تۆ. تۆ نا‌توانیت وێرانی بکه‌یت، چونکه لەگەڵیدا بوونی خۆت وێران ده‌که‌یت. ئه‌مه راڤه‌کردنێکی نوێیه بۆ ژینگه. دووه‌میش به‌و ئاکامه ده‌گه‌یت، که بوونی مرۆڤ له هه‌موو شتێک گرنگتر نییه. به‌ڵکو هه‌موو شته‌کانی دیکەش گرنگن. ته‌نانه‌ت بوونی مێروو باڵنده‌کان گرنگن. مرۆڤ ئه‌و بوونه‌وه‌ره نییه له‌نێو سه‌نته‌ری گه‌ردوندا به‌تایبه‌تی دانرابێت، ئه‌و سه‌رپه‌رشتی هه‌موو شته‌کان بکات و بۆ بەرژەوەندی خۆی به‌کاریان بهێنێت. ئێمه‌ی مرۆڤ به‌شێکی ئاگامه‌ندین له‌بوون. کاتێک ئێمه ئاگامه‌ندانه ده‌ڕوانینه بوون، پێویسته به نیگه‌رانیه‌وه ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆمان بکه‌ین. ده‌وروبه‌رمان بپارێزین، نیشتمان بپارێزین. ئه‌مجۆره راڤه‌کردنه بۆ بوون، له‌و بڕوایه‌دام گۆڕانکاری گه‌وره ده‌هێنێته ئاراوه.