بێگەرد تاڵەبانی بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی ئەمریكی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بانگهێشتی كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەرانی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای كرد بۆ پەرەپێدانی ئابوری كوردستان و جوڵە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پرۆژەكانی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری و پەلەوەری و پیشەسازی .

رۆژی سێ شەمە، 14_12_2021، بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی بریكار و ستافێكی باڵای وەزارەت پێشوازیكرد لە رۆبەرت پالەدینۆ كۆنسولی گشتی ئەمریكا لە هەولێر و تیمێكی باڵای رێكخراوی USAID ی ئەمریكی لە عێراق.

لەم دیدارەدا لە نێوان شاندی هەردوو لادا بەگرنگیەوە باسی پەرەپێدانی پەیوەندیەكان و رۆڵی هاوكاری ووڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كرا لە ڕێگەی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە بۆ پاڵپشتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ.

بێگەرد تاڵەبانی بەناوی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەڕێگەی كونسوڵی گشتی ئەمریكا و تیمە باڵاكەی رێكخراوی USAID بانگهێشتی كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەرانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای كرد بۆ بەشداری لە بونیادنان و ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری هاوتەربیی ئەو پێشكەوتن و گۆڕانكاری و ئاسانكاری و دەرفەتانەی حكومەتی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەنجامی داوە بۆ پەرەپێدانی ئابوری كوردستان و جوڵە و ئاڵوگۆری بازرگانی و پرۆژەكانی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری و پەلەوەری و پیشەسازی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا