دوای بەڕێوەبەری هاتوچۆ بەرپرسێكی باڵای دیكەی سلێمانی لادەبرێت

پۆڵەتیك پرێس

هاوشێوەی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش لە پۆستەكەی بگۆڕێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست پۆڵەتیك پرێس كەوتووە، لەمیانی گۆڕانكاریی لە پۆستە حكومیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بڕیاری ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكە كە عەمید ئاسۆ تەهایە دراوە و نوسراوی فەرمی لەو بارەیەوە کراوە.

سەرچاوەكەی پۆڵەتیك پرێس ئەوەشی ئاشكراكرد، وەزارەتی ناوخۆ واژۆی لەسەر ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هێشتا كەس وەك جێگرەوە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دیارینەكراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ سێ شەممە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ عەمید فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە هەولێرو لە پۆستەكەی دورخرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا