بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەئاست قوربانیدانەکانتاندا بەڵێن دەدەین یەکێتیی ناو یەکێتی بپارێزین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر چاویکەوت بە ژمارەیەک لە تێکۆشەران و هاوڕێیانی مام جەلال.

ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکرا، “لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگیڕی مەکتەبی سیاسی، ڕێبوار ئیسماعیل، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەی بوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەوپەڕی رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ھاوڕێیانی سەرۆک مام جەلالی روانی کە لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کورددا بەشداربوون و رۆڵیان ھەبووە لەسەرخستنی شۆڕی نوێ”.

لایخۆیەوە پێیراگەیاندن، “ئێوەی تێکۆشەران سەرمایەیەکی گرنگ و بەنرخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و ماندوو بوون، خەباتتان جێگای ستایشی بەردەواممانە و رابردووتان جێگای شانازییە نەک ھەر بۆخۆتان بەڵکو بۆ یەکێتیش، بۆیە ئێمە ئەرکمانە خزمەتتان بکەین و وەفاداری خەباتی ئێوە بین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئاست قوربانیدانەکانتاندا بەڵێن دەدەین یەکێتیی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە رێبازەکەی مام وەربگرین بۆ  گەشەپێدانی یەکێتی و راستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان، نەھێڵین یەکێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکاربھێنرێت”.

وتیشی: دووپاتی دەکەینەوە ئێستا یەکێتی یەکێتی مام، تێکۆشەران، پێشمەرگەی دێرین، کەسوکاری شەھید، زیندانیانی سیاسی و یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و بەروئیایەکی نوێوە حزب دەکەینە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا