بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە کارەکەی لادەبرێت و کەسێکی دیکە دەخرێتە جێی.

لە نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمدا کە رۆژی 13ی ئەم مانگە دەرچووە و واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە ئاماژە بە گواستنەوەی عه‌میدى مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئه‌حمه‌د له‌به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌ بۆ ناو باره‌گاى هاتوچۆى گشتیی هه‌رێمى كوردستان.

لەو نوسراوەدا هاتووە، لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد کە ئێستا بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش (PJCC)یە، بە وەکالەت پۆستی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی پێسپێردراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا