برێت مەکگۆرک لە سەردانەکەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی کۆنەبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:
ڕۆژی دووشەممە برێت مەکگۆرک، رێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا سەردانی شاری هەولێری کرد، بەڵام جیاواز لە سەردانەکانی ڕابردووی مەکگۆرک، ناوبراو لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆنەبووەوە.

ڕۆژی دووشەممە مەکگۆرک تەنیا دوو کۆبوونەوەی ئەنجامدا ئەوانیش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو.

لەڕابردوودا کاتێک شاندی باڵای وڵاتان سەردانی هەرێمی کوردستانیان دەکرد لەهەمان ڕۆژی سەردانەکەیاندا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆدەبوونەوە، بەڵام ئەمجارە مەکگۆرک لەگەڵ بارزانی و مەسرور بارزانیش کۆنەبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا