پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕەوتی حیکمە سێ سیناریۆی دیاریکردووە، کە ڕەنگە لە ماوەی داهاتوودا ڕووبدات کە بە هۆیەوە باوردۆخی وڵات بە شێوەیەکی گشتی دەکەوێتە مەترسیەوە، وە ئەگەر ئەم ناڕەزایەتی و جیاوازییەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا ڕێکەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران ناکرێت.
محەمەد حوسام ئەلحوسەینی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕەوتی حیکمە وتی، كێشه‌كان له‌ناو ماڵی شیعه‌دا وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وهو چارەسەر نەکراون، ته‌نانه‌ت دوای ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو به‌ره‌ی کورد‌و سوننە كه نابنه لایه‌نگریش و چاوه‌ڕوانی بڕیاری شیعه‌كان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، هه‌ربۆیه تا كێشه‌كانی ناوماڵی شیعه به‌رده‌وام بێت، ناتوانرێت كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو دیاری بكرێت”.
ئەلحوسەینی ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا کێشەکە ڕازی نەبوونە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کە کۆمسیۆن ڕایگەیاندووە، هەروەها جەخت کردنەوە لەسەر ئەو ساختەکارییانەی کە کراوە لە ڕێگەی بەڵگەکانەوە کە پێشکەش بە دادگای فیدراڵ کراوە بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەنجامەکان، لەم حاڵەتەدا ئەستەمە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دانوستان بکەن لەسەر ئەنجامەکان.
وتیشی، “سێ سیناریۆ كه ڕه‌نگه له قۆناغی داهاتودا ڕووبدات، مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌شێوه‌ی ئێستا و پێكهێنانی حكومه‌تێكی لاواز و بێبه‌رهه‌م یەکێکە لە سیناریۆکان، هەروەها دۆخه‌كه سودی ئەو لایەنەی تیادا دەبێت كه شه‌قام دژیه‌تی، ئه‌مه‌ش حاڵەتێکی مه‌ترسیداره و كاردانه‌وه‌ی زۆری ده‌بێت، سێیە سیناریۆ پێكهێنانی حكومه‌ته له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه لایه‌نێكی سیاسیی شیعیه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاواز كه ئه‌م سیناریۆیه باشترینه بۆ ده‌رچون له‌و دۆخه”.