هەرێم سود لە ئەزمونی زانكۆكانی ئەڵمانیا وەردەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بۆ فراوانكردنی پانتایی خوێندنی تەكنیكی و بەستنەوەی زیاتری پرۆسەی خوێندن بەپێداویستییەكانی بازاڕی كارەوە هەوڵدەدەن سود لە ئەزمونی زانكۆكانی ئەڵمانیا وەربگرن.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئارام محمد قادر لەگەڵ سڤێن مۆسلەر كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی سێكتەری خوێندنی باڵای كوردستان، هەروەها پەیوەندییەكان و هاوكاری كونسوڵی ئەڵمانیا بۆ سیستمی خوێندن و پێشخستنی ئاستی زانكۆكانی كوردستان باسی لێوەكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیری خوێندنی باڵا وتویەتی، “پەیوەندیمان لەگەڵ زانكۆكانی وڵاتی ئەڵمانیا بەهێزەو تا ئێستا ٣٦ یاداشتنامەی لێكگەیشتن لەنێوان وەزارەت و زانكۆكانی كوردستان لەگەڵ زانكۆكانی ئەڵمانیا ئیمزاكراوە”.

ئەوەشهاتووە، لە كۆبونەوەكەدا ئارام محەمەد جەختی لەوەكردوەتەوە، كار بۆ داڕشتنەوەی ستراتیجی خوێندنی پیشەیی و تەكنیكی دەكەن، ئەوەش بەئاڕاستەی فراوانكردنی پانتایی خوێندنی تەكنیكی و بەستنەوەی زیاتری پرۆسەی خوێندنی تەكنیكی بە پێداویستییەكانی بازاڕەوە، بۆ ئەمەش سود لە ئەزمون و سیستمی وڵاتی ئەڵمانیا وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا