حكومەت غازی شل رەوانەی پاكستان و ئەفغانستان دەكات و لەناوخۆش قەیران دروستدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاشكرایدەكات حكومەتی هەرێم غازی شل رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەكات ئەوەش وایكردووە لە سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكە قەیرانی كەمی غاز سەرهەڵبدات.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ئێستادا هەرێمی كوردستان بەگشتی و سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی پێویستیەكی زۆری بە غاز هەیە، بەڵام بەپێی ئەو بەڵگانەی دەست ئەوان كەوتووە لە هەرێمی كوردستانەوە غاز هەناردەی دەرەوە دەكرێت.

راشیگەیاند، بەپێی ئەو بەڵگانەی لەبەردەستن ئەو غازەی هەناردەی دەرەوە دەكرێت بۆ (ئەفغانستان-ئەرمەنستان-پاكستان) دەچێت.

ئەوەشدەخاتەڕوو، ئێستا تاڵیبان حوكمی پاكستان دەكات و دەسەڵاتی تاڵیبان لە داعش خراپتر و توندترە كەچی لێرەوە غازی شل رەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێت.

پارێزگای سلێمانی رۆژانە پێویستی بە 400 تا 500 تەن غاز هەیە، بەڵام ئێستا تەنها 200 بۆ 300 تەنی بۆ دابیندەكرێت و بەشی پێداویستی ناوخۆی سلێمانی ناكات ئەوەش وایكردووە قەیرانی غاز سەرهەڵبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا