ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كۆچی دوایی كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیكرام عەلی هیدایەت ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە 13_12_2021، ئیكرام عەلی هیدایەت ناسراو بە ( مامۆستا ئیكرام ) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆچی دواییكرد.

لەكۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە مامۆستا ئیكرام، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا خراوەتە ژێر چاودێری چڕی پزیشكییەوە، ئەمڕۆش مردنی ناوبراو راگەیەندرا.

مامۆستا ئیكرام دانیشتوی سنوری پارێزگای سەڵاحەدین بو و دواین پلەی حزبی لە ریزەكانی یەكێتیدا، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێكۆشەرە دێرینەكان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا