پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، مەترسییەکانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کەمترە لە گۆڕاوی دەلتا، رەنگە بەشێک لە کاریگەرییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا دابەزێنێت، بەڵام کەمتر مەترسیدارە.
لەبارەی جیاوازییەکانی نێوان گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و گۆڕاوی دەلتا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد، “ئۆمیکرۆن وەک گۆڕاوەکانی پێشتری کۆرۆنا مەترسیدار نییە، تەنانەت هەندێک حاڵەتی بێنیشانەن، یان نیشانەی زۆر ئاساییان هەیە، بەڵام خێرایی بڵاوبوونەوەی جیاوازە و بەخێراییەکی زیاتر لە خێرایی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی دەلتا بڵاودەبێتەوە”.
بەپێی زانیاری زانایانی بەریتانیا ئۆمیکرۆن 32 دی ئێن ئەی گۆڕاوی هەیە کە زۆربەیان پڕۆتینی سپایکن، ئەو گۆڕانکارییانەش لە ڤایرۆسەکەدا روویداوە وای لێدەکات زۆر زیاتر بەخێرایی بڵاوببێتەوە.