سیروان بارزانی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کارەساتێکی گەورەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخموری هێزەکانی پێشمەرگە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە کارەساتێکی گەورە ناودەبات و دەڵێت: گەر هاوپەیمانان نەبووایە ئەستەم بوو بەو خێراییە داعش تێکبشکێنرێت.

سیروان بارزانی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق باسی لەوەکرد، “خۆی هێشتا روون نییە ئایا چۆن دەمێننەوە لەعێراق؟ ڕاوێژکارییەکەیان چۆن دەبێت؟ بەڵام کشانەوەی هاوپەیمانان ‌و ئەمریکا لەعێراق رۆژێک لەڕۆژان خوانەکردە کارەساتێکی گەورەیە بۆ عێراق بەگشتی، مانەوەیان زۆر زۆر گرنگە بۆ راگرتنی باڵانس ‌و ئەوەی لەعێراق دوای 2011 روویدا دوبارەنەبێتەوە، ئەگەر راوێژکاریییەکە کە بڕیارە بمێنێتەوە بابەتی مانەوەی تەکنەلۆژیا و درۆنی لەگەڵ بێت ئەمە زۆرباشە لەبەرژەوەندی عێراق ‌و هەرێمی کوردستانە”.

وتیشی: “هاوپەیمانان رۆڵی زۆر زۆر کاریگەرییان هەبوو ئەگەر رۆڵی هاوپەیمانان نەبوایە ئەستەم بوو بەو خێراییە داعش تێکبشکێنرێت بەتایبەت رۆڵی هێزی ئاسمانیان جێگەی رێز و تەقدیری پێشمەرگە و گەلەکەمانە”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “ئەو چەکەی دراوە کە ئێستاش بەردەوامه‌، ناوە ناوە تەجهیزی ئەو لیوایانە دەکەن کە سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن، بەتایبەتی ئۆتۆمبێلە گولە نەبڕەکان کە پێشمەرگە بەهیچ جۆرێک نەیبوو، سوپاسی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەکەین، بەڵام لەو ئاستەدا نییە، چونکە ئێمەش ئەمڕۆ وەکو وڵاتێک مامەڵە دەکەین کە روبەڕوی دوژمنێکی تیرۆریست ‌و سەرسەختی وەک داعش بووینه‌ته‌وه‌، لەزمنی ئەو چەکانەشی بۆمان دابینکراوە بڵێین پێداویستی ئێمە دابیندەکات نەخێر، بەڵام تاڕادەیەکی باشە تائێستاش بەردەوام بۆمان دەنێرن”.

سیروان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، “ئۆپه‌راسیۆنی کێوماڵکردنی تیرۆریستان بەردەوامە بەتایبەت لەناوچەکانی مادەی(140) ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم کە بۆشایی ئەمنی تێدای ه‌و بەردەوام جێی مشتومڕە، هەموو جموجۆڵی داعش لەو ناوچانەیە، ئەوەبوو سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی سەردانی ئەو ناوچەیەی کردو بڕیاری ئۆپراسیۆن درا”.

باسی لەوەشکرد، “لەدوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە ئەمە یەکەمجارە سوپای عێراق ‌و پێشمەرگە پێکەوە ناوچەیەک بپارێزن کە خەڵکی مەدەنی لێییە (وەک گوندی لهێبان) بەڕاستی ئەمە رووداوێکی گرنگبوو بۆ ئێمە و بۆ خەڵکەکەش بڕیارێکی زۆر گرنگ بوو لەلایەن بەڕێز (کازمیەوە)”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا