بەغدا ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە

پۆڵەتیک پرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پۆڵەتیک پرێس لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران دەستیکەوتووە، بەغدا ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس باسی لەوەشکرد، هەست بەوەدەکرێت کێشەی سیاسیی ڕۆڵی هەبێت لە نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ڕابردوو، کە زیاتر لە 14 ڕۆژ بەسەر وادەی ناردنەکەیدا تێپەڕبووە.

هەر بەگوێرەی وتەی سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس، نەناردنی پشکی هەرێم لە بەغداوە کاریگەریی بۆسەر نەدانی موچەی فەرمانبەران لە وادەی خۆیدا دەبێت.

هەرچەندە فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئاماژەی بەوەدابوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی بۆ پۆڵەتیک پرێس ئاشکراکرد، کە 200 ملیار دینارەکە هێشتا نەگەیشتووەتە وەزارەتەکەیان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک