هۆکاری نەهاتنەوەی کارەبا پاش فیۆزکردنی پێوەری زیرەک ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هۆکاری نەهاتنەوەی کارەبا پاش فیۆزکردنی پێوەری زیرەک بوونی گرفتە لە هێڵی ساردی کارەباکان.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، “ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و بە هۆی بارزۆری (بەکارهێنانی زیاتر لە 40 ئەمپێر) یان هەر گرفتێکی دیکە دەکوژێتەوە و پاش 250 چرکە ناگەڕێتەوە، لەبەر بوونی گرفت لە هێڵی ساردی کارەباکەیانە”.

ئەوەش هاتووە، “ئەو هاوبەشانەی کە ساردی کارەباکەیان تەواو نیە و هێڵی ئەرزی (Earthing) یان نییە، یان هێڵی ئەرزیان تەواو نییە، تووشی گرفتی نەهاتنەوەی کارەبا لە ماوەی دیاریکراودا دەبن”.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، “بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتیان، پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا بە پێی ستاندارە جیهانییەکانی کارەبا، هێڵی ساردی کارەبایان تەواو بێت و بەشێوەیەكی توند بە ئەرزەوە گرێ درابێت و هێڵی ئەرزیان هەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا