بەڤیدیۆ.. قرشێک لەکاتی ڕاوکردندا دەگری

پۆڵەتیک پرێس

ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە هاوشێوەی هیچ ڤیدیۆیەک نییە و زۆر نامۆیە، چونکە ماسیەکی قرش پیشان دەدات لەکاتێکدا دەیانەوێت ڕاویبکەن ئازاری پێدەگات و دەگری.

چیرۆکەکە کاتێک بڵاوبۆوە کە ماسیگر جیمی بین ڤیدیۆیەکی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تیک تۆک بڵاوکردەوە، کۆمەڵێک ماسیگر دەیانەوێت ماسیەکی قرشی گەورە ڕاوبکەن، لەوکاتەی کە قولاپەکە لە دەمی قرشەکە گیرکرابو بووە هۆی ڕاکێشانی و لێبونەوەی پارچەیەکی لەوکاتەدا دەنگی زۆر نامۆی هاوشێوەی گریان دەرکرد وەک ئەوەی هەست بە ئازار بکات.

لەدوایدا ماسیەکە توانی ڕزگاری بێت و ڕابکات، دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب و چەندانی دیکە بینەرێکی زۆری هەبوو هەندێک پێیان وابوو ئەو دەنگە ڕاستی نییە و دروستکراوە، بەڵام دەرکەوت دەنگەکە ڕاستیە و هیچ دەستکاری نەکراوە.

ئەو قرشە لە جۆرێکی دەگمەنی ماسیە و بە قرشی لوتی شەشگۆشەیی ناسراوە، درێژیەکەی 20 پێیە دەکاتە 6.1 مەتر، هەروەها پێشی دەڵێن قرشی مانگا لەوانەیە بۆیە ئەو ناوەی لێنرابێ بەهۆی دەنگیەوە کە هاوشێوەی مانگایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا