پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشیەکانی دڵ بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بەهۆی ناڕێکی ژیان و سیستمی خۆراکی ناتەندروست و چەندین هۆکاری دیکە، نەخۆشیەکانی دڵ مەترسییەکی زۆریان لەسەر ژیانی کەسەکان هەیە و لە حاڵەتی قورسدا دەبنە هۆی مردن.
توێژینەوەکان دەریانخستووە سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا کەمی کانزای مەگنیسیۆم مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک.
نیشانەکانی کەمی کانزای مەگنیسیۆم:
-بێهێزی
-دڵتێکەڵهاتن
-ناڕێکی لێدانی ترپەی دڵ
-بەرزبونەوەی پەستانی خوێن
-ڕەقبوونی ماسولکەکان
لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانەدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو، هەروەها بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگەی چەندین خواردنەوە دەتوانرێت قەرەبووی کەمی کانزای مەگنیسیۆم بکرێت ئەوانیش:
-کەلەرم
-خەردەل سەوز
-ئاڤۆکادۆ
-چەرەساتەکان
-مۆز