شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق دەگاتە مەخمور

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتە قەزای مەخمور.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، “شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئۆپەراسیۆنەکان و سەرۆکی هێزە زەمینییەکان گەیشتە قەزای مەخمور، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە تا بتوانن هەماهەنگی بکەن لەو ناوچانەی لەڕووی ئەمنییەوە بۆ هەردوولا گرنگن”.

ئەوەش هاتووە، “هەردوولا بەئامادەیی سەرکردەی میحوەرەکان و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و رۆژئاوای نەینەوا گفتوگۆ دەکەن لەسەر ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هەماهەنگی دوولایەنە”.

لەماوەی رابردوودا ژمارەی هێرشەکانی داعش لەو ناوچە کوردییانە زیادیکرد کە دەکەونە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەشێک لە چاودێرانی سیاسیش هۆکاری ئەمە دەگەڕێننەوە بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا