پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە وردەكاریی چالاكییەكی گەریلاكانیان لە زاپ بڵاوكردەوە، كە چوونەتە سەر دوو پێگەی سوپای توركیا و سەربازەكانیان پەرتەوازە كردووە و كوژراون، هەپەگە دەڵێت: ئەو چالاكییە بە تاكتیكی سەردەمییانە كراوە و پێنج سەرباز سزادراون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلاكانیان بڵاوكردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگە، ڕۆژی9_12_2021، دوو سەنگەری داگیركەر لە زنجیرە چیاكانی جیلۆی بچوك لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانی گەریلاوە كراونەتە ئامانج، وردەكاریی چالاكییەكە بەمشێوەیە بووە؛ كاتێك هێزەكانمان چوونە ناو پێگەكانی دوژمنەوە، سەربازانی سوپای توركیا كە بە چالاكی كاریگەریی گەریلاكان لە هەرێمی زاپ گورزی قورسیان بەركەوت، سەنگەرەكانیان چۆڵكرد و پەرشوبڵاوبوون، بەڵام هێزەكانمان ڕێگەیان بە داگیركەران نەدا خۆیان ڕزگاربكەن، شوێنی كۆمەڵێك سەربازی داگیركەریان دیاریكرد و لە شوێنی ڕووداوەكە پلانێكی نوێی چالاكییان دانا.
لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا، كاتژمێر 11:40 خولەك داگیركەران لە دوو قۆڵەوە كرانە ئامانج، باڵی یەكەم لە نزیكەوە بە چەكی سووك لێیان دان و بەلانیكەمەوە سێ داگیركەر سزادران، باڵی دووەمیش بە نیشانەشكێن چالاكیی دژی داگیركەران ئەنجامدا و دوو داگیركەریش لەم قۆڵەوە سزادران، داگیركەرانی دیكە لەیەك دادەبڕێن و پەرتەوازە دەبن، تیمە گەڕۆكە پڕۆفیشناڵەكانی گەریلاكانمان بێ ئەوەی هیچ زیانێكیان پێ بگات ئەم چالاكییەیان تەواو كردووە و سەركەوتوون و پێنج داگیركەریش سزادراون.