مۆبایلێکی دژە ئاو و شکانی ئەندرۆید خرایە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەم کۆتاییانەدا یەکێک لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان خرایە بازاڕەکانی جیهانەوە، مۆبایلەکە بۆ ئەوکەسانەیە کە خواستی سەرکێشیان لە سروشتدا هەیە.

مۆبایلی یو ئێڵ فۆن پاوەر ئاڕمۆر13 بەشێوەیەکی زۆر بەهێز لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە، بە چینێکی مەتاتی داپۆشراوە لە ئاو و پیسی دەیپارێزێت، شاشەکەشی بە شوشە ڕوپۆشکراوە لە دز و شکان دەیپارێزێت.

شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.81 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 386 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی95 و چارەسەرکەری مالی جی76 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+2+8+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، مۆبایلەکە شوینی دوو سیمی هەیە و لەمسە، خێرای پاتریەکەی 13200 میلی ئەمپێرە دوای بارگاویکردن نزیکەی بەرگەی دوو هەفتە کارکردن دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا