پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەی ئێوارەی دوێێنێی هەینی لو کابول گرتە ئەستۆی خۆی، لە تەقینەوەکەدا دووکەس کوژران و چوار کەسی دیکە بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، لە تەقینەوەیەکدا لە ناوچەی دەشتی بارجی لە کابولی پایتەخت چوار کەس بریندار بوون و دوو هاولاتی مەدەنیش بوونە قوربانی.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرپرسانی تاڵیبان ڕایانگەیاند، کە داعش لە ئەفغانستان نەماوەو کۆتاییان هاتووە، بەڵام بەردەوام هەوالی تەقینەوە دەبیسترێت و داعش دەیگرێتە ئەستۆی خۆی.