پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جەنەراڵ کێنیس ماکێنزی سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، “ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر بژاردەی سەربازی هەیە بۆ سەرکوتکردن و وەستاندنی ئێران”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ماکێنزی باسی لەوەکرد، “ئێران بەشێوەیەکی مەترسیدار لە تواناکانمان کەمدەکاتەوە گەر پێیوابێت دەتوانێت بەردەوام بێت لە هێرشەکانی عێراق و سوریا و لەهەمانکاتیشدا بەردەوام بێت لە دانوستان لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەبێ هیچ سزایەک”.
وتیشی: ئێمە دەتوانین بەزوویی توانا سەربازییەکانمان پتەوبکەین گەر پێویست بکات، پێموابێت ئێرانیش باش ئەم راستییە دەزانێت.
ماکێنزی جەختی لەوەشکردەوە، “دیبلۆماسیەت باشترین و یەکەمین رێگەچارەیە بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلکارییەکانی ئێران لەبارەی پەرەپێدانی چەکەوە”.
پێشتریش جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی وتی: ئەمریکا ئامادەیە رێکاری زیادە دژی ئێران بگرێتەبەر لە حاڵەتێکدا گەر دیموکراسیەت سەرینەگرت”.