سەرکردەیەکی یەکێتی: کە وەڵامی نوسینگەی مەسرور بارزانیم بینی تەزوو بەگیانم داھات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئارێز عەبدوڵـڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، “کاتێك رونكردنەوەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتم سەبارەت بەراپۆرتێکی رۆژنامەنووسێکی بيانی بە ناوی(زاک کۆپلین) خوێندەوە تەزوو بە گيانم داهات”.

لە راگەیەندراوێکدا ئارێز عەبدوڵـڵا باسی لەوەکرد، “ئايا ئەو بابەتە راستە يان نا شتێکە و پەلاماردان و دەستبردنيش بۆ سەر شکۆ و کەڕامەتی دوو کەس شتێکی ترە”.

وتیشی: بەندە خاتوو شنيار ئەنوەر و کاک سەرکەوت شەمسەدين لە نزیکەوە ناناسم، تەنيا ناویان دەزانم و لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆری بۆچوون و نووسین و لێدوانەکانيشیان نيم، بەڵام کاتێك كار بگاته ئەو ئاستەی لە ترۆپکی دەسەڵاتەوە لە جیاتی ڕوونکردنەوی دروست و پەنابردنە بەر دادگا تومەتێکی ئەخلاقيان بۆ هەڵبەسترێی، پێويستە هەموو لايەکمان بڵێين: جەنابی سەرۆك ستۆپ، ئەوە کارێکی مەترسيدارە.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “کاتێك دەسەڵاتداران هەموو ئامڕازە زۆر و زەوەندەکانی دەسەڵاتيان خستە خزمەتی خۆيان و رووبەڕوو بوونەوەی نەيارەکانيان دەبێت هەڵوەستە بکرێت و بير لە رزگاری بکرێتەوە”، وتیشی: هيوادارم تا زووە ئەو هەڵە گەورەيە راستبکەنەوە و دەرس و پەندی لێ وەربگرن.

لەدوای ئەوەی بەڵگەنامەی کڕینی خانویەک لەلایەن مەسرور بارزانیەوە لە ئەمریکا بە 18 ملیۆن دۆلار بڵاوکرایەوە، دوێنێ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەی مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، “نووسەری ڕاپۆرتەکە بۆ هەڵبەستنی درۆیەکانی پشتی بە کۆنتراکتێک بەستووە، کە گوایە واژوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەم واژویە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نیە، دوای بەدواداچوونمان، دەرکەوت نووسەری ڕاپۆرتەکە، پەیوەندی لەگەڵ خێزانی پەرلەمانتارێکی کوردی پێشووی عێراقدا هەیە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا