پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، هیچ كەس لە هیچ مزگەوتێك لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرنەكراوە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزێكی ئەمنی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئۆپەراسیۆنێكی ئەنجامدا ، لەلایەن هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن و پەیج و ئەكاونتی فەیس بوكەوە هەواڵی ناڕاست بڵاو كرایەوە گوایە لەو چالاكییەدا لەناو مزگەوتەكان چەند كەسێك گیراون، لێرەدا بەپێویستی دەزانین بۆهەموو لایەكی ڕونبكەینەوە كە ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستییەوە و هیچ كەسێك لە هیچ مزگەوتێكی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرنەكراوەو ئەم هەواڵەش هەواڵێكی بێ بنەماو ناڕاستە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە داوا دەكات لە دەزگاكانی راگەیاندن كە لەم جۆرە هەواڵانە بڵاودەكەنەوە، لە پێناو خوێنەر و گوێگرەكانیاندا دڵنیابنەوە لە ڕاستی و دروستی هەواڵ پاشان بڵاویبكەنەوە.