پۆڵەتیک پرێس:
کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەکی بەهێز وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی گازی سروشتیی لە ئێران هەژاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز وێستگەی گازی سروشتی بارسیان-ی لە باشووری ئیران هەژاندووە.
ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بەوەداوە، بە دیاریکراوی تەقینەوەکە لە ناوچەی شەهباد لە تاران بووە و تا ئێستا زیانە گیانیی و ماددییەکان نەزانراون.