پەكەكە كوژرانی دەیان سەربازی توركیای لە هەرێم ڕاگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی زاپی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، هێزەكانیان چوونەتە سەر تەرمی هەشت سەرباز و ئەفسەری سوپای توركیا و دەستیان بەسەر ژمارەیەكی زۆرچەك و كەلوپەلی سەربازیدا گرت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕایگەیاند، هێزەكانی گەریلا لە نێوان 8 و 9 ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانی گردی شەهید منزوری زاپ لە دژی سوپای توركیا بە تاكتیكی نوێی گەریلایی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری ئەنجامدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی لەم چالاكیەدا ژمارەیەكی زۆر سەربازی توركیا سزادران، هێزەكانیان چوونەتە سەر تەرمی هەشت ئەفسەر و سەربازی توركیاو دەستیان بەسەر دوو چەكی ئێم16، بۆمبهاوێژێك، چەكێكی بی كەی سی، جانتایەك و زۆر كەلوپەلی سەربازیدا گرت و دەشڵێت ئەو ئۆپەڕاسیۆنە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەو هەڤاڵانەیان بووە كە بە چەكی كیمیایی شەهیدكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا