دەسپاكی هەرێم: 804 دۆسیەی گەندەڵیمان لایە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم رایگەیاند، لەمساڵدا 120 دۆسیەی گەندەڵیان رەوانەی دادگاكردووەو لەو ژمارەیەش 90 كەیسیان یەكلایی بوەتەوە، دەشڵێت، 804 دۆسیەی گەندەڵیان لایەو لێكۆڵینەوەی لە بارەوە دەكەن.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كاروچالاكییەكانی ئەمساڵی دەستەكەیانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لە هەرێم پرۆسەی دادگایكردنی كەیسەكانی گەندەڵی بە سستی بەڕێوەدەچێت و
ئەو دادگایەشی بۆ كەیسی گەندەڵی دروستكراوە هێشتا دەستی بەكارەكانی نەكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا زیاتر لە 804 دۆسیەی گەندەڵییان لایەو كاری لەسەر دەكەن، لەمساڵیشدا،
120 كەیسی گەندەڵیان ناردوەتە دادگاو 90 كەیسیان یەكلایی بوەتەوە.

ئەحمەد ئەنوەر باسی لەوەكرد، دەستخسنی بەڵگە لەسەر گەندەڵی قورسە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک