نیشانەکانی گیرانی خوێنبەرەکان

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشیەکانی دڵ لەهەموو جیهاندا بە هۆکاری سەرەکی مردن دادەنرێت، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک زۆر ئاگاداری تەندروستی دڵی بێت، گیرانی خوێنبەرەکان دەستپێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

خوێنبەرەکان ئەو دەمارە خوێنانەن کە خوێنی پڕ لە ئۆکسجین بۆ دڵ و ئەندامەکانی دیکەی جەستە دەگوازنەوە، لەکاتی گیرانی ئەو دەمارانەدا خوێن بەشێوەیەکی سروشتی بۆ دڵ و ئەندامەکان ناچێت، ئەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، دەمارە خوێنەکان، جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات.

أعراض انسداد شرايين القلب - ويب طب

گیرانی خوێنبەرەکان هەموو کەسێک لە سەرەتادا هەستی پێناکات تا نەخۆشیەکە پەرەدەستێنێت و هەندێک نیشانە دەردەکەوێت ئەوانیش وەک:

– ئازاری زۆری سنگ
-ئارەقکردنەوە بەشێوەیەکی ناسروشتی
-ماندوویی زۆر
-هەناسە کورتی
-لێدانی دڵ بە بەهێزی و خێرای
-دڵتێکەڵهاتن بە بەردەوامی
-ئازارێکی زۆر لە بەشی خوارەوەی پشت
-لەحاڵەتی زۆر قورسیشدا توشبوون بە جەڵتەی دڵ، بەڵام ماوەیەک پێش ڕوودانی جەڵتە چەند نیشانەیەکی جەڵتە لە نەخۆشەکەدا دەردەکەوێت وەک:( گیرانی زمان لەکاتی قسەکردندا، نەمانی توانای دانپێنانی هەندێک پیت لەکاتی قسەدا، سڕبوون و ئیفلیجبوونی بەشێکی جەستە، نەمانی توانای بینینی یەکێک لە چاوەکان).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا