کازمی بەیاوەری شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە مەخمور

پۆڵەتیک پرێس:

ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاوەری شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە قەزای مەخمور.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، کازمی بە یاوەری شاندێکی ئەمنی کە پێکهاتووە لە وەزیری بەرگری عێراق و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی دەزگای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و ژمارەیەک لە سەرکردە ئەمنییەکان، گەیشتووەتە قەزای مەخمور.

پێشتریش کازمی گەشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا