ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی ئەم پێنج بابەتە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە راپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بخاتەڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2021 ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، بەشێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە بابەتی ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە ڕێکخراوی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان.

هاوکات، پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە 6ی ساڵی 2021 دەخرێتەڕوو.

بابەتەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی دەبن لە، خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا