کازمی دەگاتە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی بە یاوەری جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عێراق و شاندێکی باڵای سەربازی عێراق گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ کازمی و شاندەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببنەوە و تاوتوێی بارودۆخی عێراقی دوای هەڵبژاردنەکان و هێرشەکانی ئەم دواییانەی داعش بکەن بۆسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەتی عێراق و سەرۆکی حکومەتی هەرێم تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر زیادکردنی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە روبەڕوبوونەوەی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا