مەزڵوم كۆبانێ‌ هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەكانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە دەربڕی

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر هێرشەكانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە دەربڕی و رایگەیاند: جەخت لە بەهێزكردنی هاوئاهەنگی و هاوكاری ئەمنی و سەربازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش دەكەینەوە.

مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رۆژی سێشەممە 07-12-2021 لە تویتەر، نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر هێرشەكانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە دەربڕی و رایگەیاند: جەخت لە بەهێزكردنی هاوئاهەنگی و هاوكاری ئەمنی و سەربازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش دەكەینەوە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە یەكڕیزی نیشتیمانی بە “پێویستییەكی ستراتیژی”بۆ ئەم دۆخە ناوبردووە.

لە ماوەی هەفتەیەكدا چەكدارانی داعش لە گەرمیان و مەخموور و پردێ پێنجار هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و گوندە كوردستانییەكان، بەو هۆیەوە 25 پێشمەرگە و هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا