بڕە پارەیەک بۆ خوێندکاران تەرخانکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا 7 ملیار و 250 ملیۆن دینار وەك پێشینەی مانگانە بۆ پاڵپشتی خوێندكارانی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان بكات.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ژمارە (70)ی ئەنجومەن لە 24ی تشرینی دووەمی 2021 بڕیاردرا بە دابینکردنی 7 ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی قوتابیان و خوێندکاران و چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان”.

ئەوەش هاتووە، “وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەم بڕیارە لە رێکەوتی 1ی کانوونی دووەمی 2022 جێبەجێ دەکات بۆ ساڵی خوێندنی 2022/2021”.

ماوەی سێ رۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیان کردووەتەوە بە خۆپیشاندان و داوای دابینکردنی دەرماڵەکانیان دەکەن.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا