ئەمریکا: پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاریدەدەری پێشوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەیڤد شینیگار ڕایگەیاند، سەربازانی ئەمریکا لە عێراق دوای 2021 بەردەوام دەبێت، چونکە بوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق گرنگە بە تایبەت دوای ئەو هێرشە تیرۆرستیانەی ئەم دواییانە.

دەیڤد وتیشی، هێرشەکانی ئەم دواییانەی عێراق گوزارشت دەکات لەوەی هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە پێویستیان بە هێزەکانی هاوپەیمانی و ئەمریکا هەیە، جەختی لەوەش کردەوەلەم کاتەدا ئەمریکا لە عێراق لەسەر ئاستی دیپلۆماسی و سەربازی دەمێنێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، لەم کاتەیا پێویستە هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی داعش، جەختی لەوەش کردەوە لەم کاتەدا بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان زۆر گرنگن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

حکومەتی عێڕاق و کۆشکی سپی لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان دا لە عێڕاق.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک