ڕۆناڵدۆ دەبێتە سانوس

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دۆن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرە ناوازەكەی دونیای تۆپی پێ‌ و هێرشبەری یانەی یۆڤنتۆس تۆرینۆی پاڵەوانی 9 ساڵ و مێژوویی ئیتاڵیا بە وێنەی سانوسی داگیركەری گەردوون هاوار دەكات و دەڵێت: (وەرزی داهاتوو وەرزی ئێمەیە و هەموو شتێك دەكەین بۆ داگیر كردنی گەردوون).


لە پەراوێزی یارییەكەی هەڵبژاردەی پرتوگال بەرامبەر بە هەڵبژاردەی كرواتیا كە شەوی ڕابردوو بەڕێوەچوو تیایدا دۆن لە سەر كورسییەكانی یاریگاكەوە تەماشای هاوڕێكانی دەكرد كاتێك بردنەوەیەكی گەورەیان بەرامبەر هاوڕێكانی پریسیچ و مۆدریچ و ڕاكیتیچ تۆمار كرد.

ڕۆناڵدۆ پاش پیرۆزبایی كردن لە هاوڕێكانی سەبارەت بە بردنەوەكە دواتر لە لاپەڕە مەزنەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئنیستاگرام بڵاوی كردەوە: (پاش بردنەوەی هاوڕێكانم پیرۆزبایی لە هەموان دەكەم بە هیوام بردنەوەكانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەم درێژەی هەبێت و كێبڕكێی گەورە بكەین سەبارەت بە پارێزگاری كردنەوە لە نازناوەكەمان وەك پاڵەوانی ئەوروپا چ لە ئاستی یۆرۆ نەیشن چ وەك پاڵەوانی یۆرۆ).

پاشان دۆن سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێی یانەكەشی دواو و نووسی: (ئامادەكاری وەرزی نوێ‌ دەستی پێ كردەوە لە یۆڤی بە هیوام زوو بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی لە سێیەم وەرزم لەگەڵ ئەم یانە مەزنە تواناكانی خۆم پێشكەش بكەمەوە لە هەموو كات زیاتر ڕۆح و هیوام دەستكەوت لەگەڵ یۆڤی بخەمەوە خزمەتی جەماوەری هاندەرمان).

دۆن وەك ئەوەی خۆی لێ‌ بوو بێتە ساروس كاراكتەری دونیا خەیاڵییەكەی مارڤڵ كاتێك لە دوا دوو فیلمی ئاڤینجەرز ئینفینیتی و دواتر ئاڤینجەرز ئاند گێم هەوڵی داگیر كردنی گەردوون دەدات و بەرامبەر جەنگاوەرەكانی ئاڤینجەرز دەوەستێتەوە هاوار دەكات: (گەردوون داگیر دەكەم) كریستیانۆش نووسیویەتی: (وەرزی داهاتوو وەرزی ئێمەیە و هەموو شتێك دەكەین بۆ داگیر كردنی گەردوون).

كاراكتەری ئەندێشەیی سارۆس لە دونیای ماڤێڵ دا

هەروەك وتووشێتی: (ئێمە یۆڤین لە هەموو كات زیاتر بە بەهێزی دەگەڕێینەوە بۆ داگیر كردنی ئیتاڵیا و ئەوروپا و جیهان كێبڕكێی هەموان دەكەین لەو پێناوەشدا).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا