پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە گێلاس سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی باشترکردنی نوستن دەدات و یارمەتیدەرە لەوەی بەخێرای و بەشێوەیەکی ئارام بۆ ماوەیەکی زیاتر بخەویت.
گێلاس ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین دەدات کە هۆرمۆنی نوستنە، ئەم کردارەش بەپێی جۆری گێلاس جیاوازی هەیە هەندێک جۆری گێلاس ڕێژەیەکی زۆر هۆرمۆنی میلاتۆنینی تێدایە، هەندێکشیان ڕێژەیەکی کەمتریان تێدایە.
گێلاس دەولەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان، هەوکردنەکانی جەستە و ئازاری ماسولکەکان کەمدەکاتەوە، یارمەتی باشترکردنی کردارەکانی مێشک، بەهێزبوونی بەرگری لەش و کۆنتڕۆڵکردنی کێش دەدات، تەندروستی دڵ و دەمارە خوێنەکان دەپارێزێت، بۆیە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی گێلاسی سروشتی بێ شەکر یان هەر خواردنی وەک میوە پێش نوستن سوودێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت.