تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی شیاومی

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕەکانی تایبەت بە بواری تەکنیکی و تەکنەلۆجیا تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی شیاومیان خستەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی ئێم ئای12پڕۆ توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی پیشاندانی3800/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت جین وەنی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(8+16+200) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک