شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 7ی کانوونی دووەمی 2021 بەمەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتی جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، بەرەو بەغدا بەرێکەوتن.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، “بڕیارە دوو کۆبوونەوەی جیا لەنێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگری عێراق لە  فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەبچێت”.

هاوکات، “بڕیارە لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسیەکانی تیرۆرستان، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، بۆ بەیەکەوە رۆڵبینین لە راوەدوونان و تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمینداری گشتی وەزارەت و ئەمینداریەتی گشتی بەرگری بەغدا بەڕێوەبچێت”.

ئەوەش هاتووە، “کۆبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگە و بەرگری عێراق بەردەوامی هەیە و هەردوولا بە ئامانجی بنبڕکردنی تیرۆرستان و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، لەگفتوگۆدان، هاوکات تاوتوێکردن و بەکردەیی کردنی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە سوپا کاری لەپێشینەی گفتوگۆکانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا