پلاسخارت بە سەردانێکی نهێنی دەگاتە نەجەف

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2021 جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە پارێزگای نەجەف.

ئەم سەردانەی پلاسخارت دوای زیاتر لە ساڵێک لە کۆتا سەردانی دێت بۆ نەجەف کە تیایدا چاوی بە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کەوت.

ساڵی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پلاسخارت وتی: دەمەوێت قسەکانی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دووبارە بکەمەوە کە ئەویش هاندانی دەنگدەرانە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان.

لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، عێراق لە قەیرانێکی سیاسیدا دەژی و بەشێک لە حزبە شکستخواردووەکان کە نەیانتوانی ژمارەیەکی زۆری کورسییەکانی پەرلەمان بەدەستبهێنن دەستی تۆمەت بۆ پلاسخارت درێژدەکەن و دەڵێن ساختەکاری لە دەنگەکاندا کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا