ساڵی رابردو سەدان ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە بۆ حكومەت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی باجی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەهۆی ئەو رێكارانەی بۆ وەرگرتنەوەی باج گرتویانەتەبەر توانیویانە ساڵی رابردو بە سەدان ملیار دینار بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم.

كەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باجی هەرێمی كوردستان راگەیاندووە، لەچوارچێوەی رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و پرۆسەی یاسایی چاكسازیدا دەستیان كرد بە ڕێكخستنەوەی داهاتەكانی باج و لە كۆمپانیاكانەوە دەستیان بەو پرۆسەیە كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕێگەی فەرمانگەیەكی تایبەتەوە دەستیان كرد بە كۆكردنەوەی باج لە تەواوی كۆمپانیاكان كە نزیك بە هەزار كۆمپانیا تۆمار كرابوون، بۆ ئەوەی بزانرێت داهاتی راستەقینەی كۆمپانیاكان چەنده.

بەڕێوەبەری گشتی باج زانیاری ئاشكرایكردووە، بەهۆی نەدانی باجەوە 150 كۆمپانیایان داوەتە دادگا، هاوكات توانیویانە ساڵی رابردو سەدان ملیار دینار بۆ حكومەت بگەڕێننەوە و ئەوەش وایكردووە موچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا