پۆڵەتیک پرێس
ئاسن یەکێکە لەو کانزایانەی گرنگیەکی زۆری بۆ جەستە هەیە یارمەتی جەستە دەدات بۆئەوەی بەشێویەکی ئاسایی ئەرکەکانی جێبەجێبکات.
ئەو کەسانەی کانزای ئاسن لە جەستەیاندا کەمە توشی چەندین کێشەی تەندروستی دەبنەوە، بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئاسن لە جەستەدا پێویستە ئەم میوە و سەوزەواتانە بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێت، چونکە دەوڵەمەندن بە ئاسن ئەوانیش:
-چەوەندەر
دەوڵەمەندە بە ئاسن، کالیسیۆم، پڕۆتین و ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی، سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، شەربەتی چەوەندەر یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان کە چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
-سپێناخ
یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامینەکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو و ئێسەکەکان هەیە، هەروەها یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-بڕۆکلی
ڕێژەیەکی زۆر ئاسن و ڤیتامین بی و سی تێدایە، سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست قەبزی و بەرزی ڕێژەی شەکر لە خوێندا دەناڵێنن.
-کەلەرم
دەوڵەمەندە بە ئاسن، ڤیتامین بی، ترشی فۆلیک، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان، قەرەبووی ڕێژەی کەمخوێنی جەستە دەکاتەوە.
-هەنار
یەکێکە لە باشترین میوەکان بۆ زیادبوونی ڕێژەی هیمۆگڵۆبین، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی، کالیسیۆم، ئاسن، پڕۆتین و ڕیشاڵەکانی تێدایە.
-پڕتەقاڵ
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، ڕێگری توشبوون بە کەمخوێنی دەکات، هەرووەها بەرگری لەش بەهیز دەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.