پۆڵەتیک پرێس
هونەرمەند و دیزاینەری بەڕیتانی ئیدان لیبان بلوزێی تایبەت بە کریسمسی لە ماڵپەڕی بێت دیر بە نرخی 40 هەزار دۆلار بۆ فرۆشتن دانا، بلوزەکە گرانبەهاترین بلوزە بە دەزوی ئاڵتونی، ئەڵماس و کڕیستاڵی سۆرۆڤسکی بەناوبانگ دروستکراوە.
دیزاینەرەکە باسی لەوەکرد تێچووی بلوزەکە 9.3 هەزار دۆلار بووە، بەشێک لەو پارەیەی لە فرۆشتنەکەدا وەریدەگرێت پشتگیری کارمەندانی تەندروستی بەڕیتانیای پێدەکات، ئیدان لیبان ئەوەشی ڕوونکردەوە بلوزەکە لەشێوەی شەوێکی تاریکی پڕ لە ئەستێرە دروستکراوە، دەزوری عەیارە24 و 2000 پارچە کریستاڵی سۆرۆڤسکی و پارچەی حەریری ئیتاڵی لە دروستکردنیدا بەکارهاتووە.
لیبان جەختی لەوەش کردەوە بلوزەکە لە نزیک یەخەکەکەی نزیکەی 150 پارچە ئەڵماسی پێوەیە، بەشێوەیەکی زۆر تایبەت و هونەری دروستکراوە، دەتوانرێت لەبەربکرێت لەگەڵ ئەوەشدا زۆر هەستیارە نابێت بشۆرێت.