پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست و حکومەتی کاتی پێکهێنا، چەندین سیستمی نوێی داناو گۆڕانکاری لە حکومەتدا کرد، یەکێک لەو گۆڕانکارییانە سیستمی موچەبوو.
لە حکومەتی نوێی تاڵیباندا بەرزترین موچە، موچەی وەزیرەکانە کە نزیکەی هەزار و 460 دۆلار وەردەگرن، کەمترین موچەش کە کەسێک وەری بگرێت 52دۆلارە.
هەروەها بەپێی گۆڕانکارییەکان، موچەى مەلا هەیبەتوڵا ئاخونزادە رێبەرى تاڵیبان دو هەزار و 400 دۆلارە و موچەى محەمەد حەسەن ئاخوند سەرۆک وەزیرى کاتى حکومەتى تاڵیبانیش دووهەزار و 60 دۆلار دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر کاربەدەستانی ئەفغانستان موچەیەکی زۆریان هەبووە، ڕاوێژکارانی حکومەت نزیکەی 3هەزار دۆلاریان وەرگرتووە