پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاش ئەوەی دانیشتوانی گوندی لهێبان شەوی ڕابردوو گوندەکەیان چۆڵکرد، بە هۆی داعشەوە ئەمڕۆ گەڕانەوە گوندەکەیان.
شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی لهێبان لە سنوری سەرگەڕانی کەرکوکم دوای ئەوەی گوندەکە لە لایەن دانیشتوانەوە چۆڵکرا بەشێک لە ماڵەکان لە لایەن داعشەوە سوتێنران، بەڵام ئەمرۆ دانیشتوانەکەی گەڕانەوە گوندەکە.
ئەمڕۆ دوو شەممە هێزێکی پێشمەرگەو سوپا چوونە گوندی لهێبان، بەمەبەستی پاراستن و گەڕاندنەوەی دانیشتوانی ئەو گوندە بۆ ماڵەکانیان.