پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی بە ئەرێنی و نەرێنی لەسەر چالاکیەکانی مێشک و بیرەوەری هەیە، هەندێک لە خواردنەکان ئەگەری توشبوون بە لەبیرچونەوە زیاد دەکات.
پسپۆڕێکی بواری خۆراک دەڵێت: هەندێک لە خواردنەکان کاریگەرییان لەسەر هەوکردنەکانی مێشک هەیە، کە دەبنە هۆی توشبوون بە لەبیرچونەوە و لاوازبوونی چالاکیەکانی مێشک، ئەم خواردنانە کاریگەری نەرێنیان لەسەر چالاکیەکانی مێشک هەیە، بۆیە پێویستە نەخورێن یان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بخورێن:
-شیرینیەکان
سیستمی خۆراکی خۆراکی پڕ لە شیرینی دەبێتە هۆی زیابوونی ڕێژەی گلۆکۆز لە مێشکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی بیرەوەری، پسپۆڕکە باس لەوە دەکات ڕۆژانە پیاوان دەتوانن 36 گرام شیرینی بخۆن و خانمانیش 25 گرام.
-کاربۆهیدرات
بەشێکی زۆری خواردنەکان دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات لەگەڵ ئەوەشدا تامیان شیرین نییە، وەک نان، مەعکەرۆنی و بابەتەکانی دیکەی ئارد، بەڵام جەستە بەهەمان شێوەی شەکر کاریان لەگەڵدا دەکات، بەڵام پێویست ناکات بە تەواوی واز لە خواردنی بهێنرێت تەنها بەڕێژەیەکی کەمتر بخورێت.
-خواردنە سوورەکراوەکان
توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنە سوورەکراوەکان کاریگەرییان لەسەر ڕێژەی زیرەک و بیرەوەری هەیە، چونکە ئەو خواردنانە دەبنە هۆی هەوکردنەکان کە هۆکارێکن بۆ تێکچوونی خانەکانی مێشک.