بەوێنە.. تائێستا هەرەمی لەم جۆرەت بینیوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیایەکی بەڕیتانی ژمارەی پێوانەی دەشکێنێت و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە بە دروستکردنی هەرەمێکی گەورە لە ئامێری جل شتن.

کۆمپانیایەکی بەڕیتانی توانیویەتی بە ئامێری جل شتنی کارەبایی ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەیی، کۆمپانیاکە 1496 ئامێری جل شتنی لەکارکەوتوی بۆ دروستکردنی هەرەمەکە بەکارهێنا، درێژی هەرەمەکە لە 13 مەتر زیاترە.

ئامانجی کۆمپانیاکە لە دروستکردنی ئەم هەرەمە بەرزکردنەوەی هۆشیارییە دەربارەی گرنگی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ئەمەش دوای ئەوە دێت کاتێک کۆمپانیاکە توێژینەوەیەکی کرد بۆی دەرکەوت %68ی بەڕیتانیا دوودڵن دەربارەی ئەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنە لەکارکەوتوەکانی چی لێبکەن و لەکوێدا دایبنێن.

هرم الغسالات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا