پۆڵەتیک پرێس:
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م باڵاترین نیشانه‌ی ئازایه‌تی به‌م خێزانه ببه‌خشرێت”.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌و خێزانه‌ی كرد كه له هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری مه‌خمور سێ كوڕیان شه‌هیدبو، وەزیری پێشمەرگە لەو سەردانەدا ڕایگەیاند، ئه‌و ئازاره‌ی كه ئه‌و خێزانه بینیویانه ئازاری هه‌مو تاكێكی نیشتیمانپه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته‌یه، ئازاره له دڵ و ده‌رونی هه‌مو پێشمه‌رگه‌كانی كوردستاندا، هاتین دڵنیایان بكه‌ینه‌وه كه خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه به‌فیڕۆ ناڕوات و هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌یه و به سه‌دهێنده تۆڵه له داعش ده‌كاته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه كه ده‌رفه‌تێكیان بۆ هه‌ڵكه‌وتبو ئه‌م خێزانه به‌وپه‌ڕی فیداكاریه‌وه توانیان به‌رگری له خۆیان و گونده‌كه‌یان بكه‌م، داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م باڵاترین نیشانه‌ی ئازایه‌تی به‌م خێزانه ببه‌خشرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، داعش زۆر ده‌مێكه ده‌رفه‌تێكی ئاڵتونی بۆ هه‌ڵكه‌وتوه كه به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستییه‌وه تواناكانی كۆده‌كاته‌وه
بەوتەی وەزیری پێشمەرگە، له‌گه‌ڵ سوپای عێراق گه‌یشتوینه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئومێدمان وایه نه‌ك سنورێكی دیاریكراو بۆ داعش دابنرێت.