هێزە ناڕازییەکانی شیعە دەچنە نەجەف و سەردانی سەدر دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمزووانە سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە ناڕازییە شیعەکان لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر کۆدەبنەوە بەمەبەستی تەواوکردنی دیالۆگی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو سەرکردایەتی هێزە شیعەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەچنە نەجەف و لەوێ سەردانی بارەگای موقتەدا سەدر دەکەن.

وتیشی: بڕیارە لەو سەردانەدا دیالۆگی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق تەواو بکرێت، هاوکات، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا میکانیزمی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

کۆتایی هەفتەی رابردوو موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و لایەنەكانی شیعە لە ماڵی هادی عامری كۆبوونەوە و چەند میدیایەكی عێراقیش وتیان: رێككەوتنكراوە مستەفا كازمی نەكرێتەوە بە سەرۆك وەزیران.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا